حەماس: منداڵانی فەڵەستین قوربانیی تیرۆریزمی زایۆنین؛ سەرانی ڕژێمی داگیرکەر دەبێت دادگایی بکرێن
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان، بە ئاماژەکردن بەوەی کە منداڵانی فەلەستینی لە حەوت دەیەی ڕابردووەوە قوربانیی تیرۆریزمی ڕێکخراوی رژێمی سەهیۆنین، داوای دادگاییکردنی سەرانی داگیرکەر و پاراستنی مافی منداڵانی کرد.
حەماس ڕاگەیاند، "لە ڕۆژی جیهانیی منداڵاندا، منداڵانی فەلەستین قوربانیی تیرۆریزمی ڕێکخراوی دوژمنی سەهیۆنین لە حەوت دەیەی ڕابردووەوە و ئێمە داوای دادگاییکردنی سەرانی رژێم و پاراستنی منداڵانی فەلەستینی و دابینکردنی مافە ڕەواکانیان وەک منداڵانی وڵاتانی دیکەی جیهان دەکەین."
حەماس لە درێژەدا زیادی کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٠ی نۆڤەمبەردا، یادی ڕۆژی جیهانیی منداڵان دەکاتەوە، لە کاتێکدا منداڵانی فەلەستینی لە ئەنجامی تاوانەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە بنەماکانی ژیان لەوانە خۆراک، دەرمان، ئاوی پاک، چاودێریی تەندروستی و پەروەردەیی و دەروونیی لەناوبردووە، ڕووبەڕووی واقیعێکی بەئازار بوونەتەوە و ئەمەش پێشێلکاریی ئاشکرای پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و بەها مرۆییەکان و پشتگوێخستنی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە مافی منداڵی فەلەستینی زامن دەکەن.
لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئەمساڵ ئەم ڕۆژە لە کاتێکدا دێت کە جەنگی جینۆساید و برسی کردن لە کەرتی غەززە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بووەتە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ، هەزاران منداڵ لەژێر داروپەردوودا بێسەروشوێنن، زیاتر لە ٣٠ هەزار منداڵ یەکێک لە دایک و باوکیان لەدەست داوە و هەزاران منداڵی بریندار و نەخۆش پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە لە دەرەوەی کەرتی غەززە."
حەماس جەختی کردەوە، "لە کەناری ڕۆژئاوا و خاکە داگیرکراوەکانی ١٩٤٨یش، مەینەتی منداڵان بەهۆی کوشتنی بەئەنقەست، پاکتاوی ڕەگەزی، وێرانکردنی خانوو، داخستنی ڕێگەوبان و قوتابخانەکان، هەوڵدان بۆ ئاوارەکردن، بێبەشکردن لە خوێندن، بەئامانجگرتنی ناسنامەی فەلەستینی و پەرەپێدانی تاوان لە کۆمەڵگەدا هەروا بەردەوامە و ژمارەی منداڵانی شەهید لە کەناری ڕۆژئاوا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ٣٠٠ منداڵی تێپەڕاندووە."
بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس لە ڕۆژی جیهانیی منداڵاندا، وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی منداڵانی شەهیدی فەلەستینی، جەختی لەم خاڵانە کردەوە:
"یەکەم: قۆستنەوەی ئەم بۆنەیە بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی رژێمی داگیرکەر دژی منداڵانی فەلەستینی و خستنەبەردەمی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر بەرپرسیارێتییەکانی بۆ پاراستنیان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە لە بواری فێرکردن، خۆراک و دەرمان وەک منداڵانی دیکەی جیهان.
دووەم: هەژمارکردنی تاوانەکانی رژێمی داگیرکەر دژی منداڵان لە چوارچێوەی تاوانەکان دژی مرۆڤایەتی کە بە تێپەڕبوونی کات لەبیر ناکرێن و ناسڕدرێنەوە و پێویستیی کاراکردنی دادگاییکردنی سەرانی داگیرکەر و دانیشتووانی سەهیۆنی وەک تاوانباری جەنگی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.
سێیەم: خستنی رژێمی سەهیۆنی بۆ ناو لیستی ڕەشی ئەو ڕێکخراو و دامەزراوانەی مافی منداڵان پێشێل دەکەن و ناچارکردنی بە ڕاگرتنی تاوانەکانی، چونکە دەربازبوون لە سزای یاسایی دەبێتە هۆی هاندانی ئەنجامدانی تاوانی زیاتر.
چوارەم: بانگهێشتکردنی ڕێکخراوە مرۆیی و مافپەروەرەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە ئاشکراکردنی تاوانەکانی دوژمنی داگیرکەر، پاراستنی منداڵانی فەڵەستینی و ڕەخساندنی هەلی ژیان بە سەربەرزی و ئاسایش بۆیان لە خاکەکەی خۆیاندا.
پێنجەم: جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە بەئامانجگرتنی منداڵان بەشێکە لە سیاسەتەکانی داگیرکەران بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی فەلەستین و منداڵانی فەلەستینی لە غەززە، کەناری ڕۆژئاوا، قودس و خاکە داگیرکراوەکانی ١٩٤٨ هەروەها تا کاتی لەناوبردنی رژێمی داگیرکەری تاوانبار،هێمای بەرخۆدان و خۆڕاگری دەمێننەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، "بەردەوامیی پێشێلکردنی ئاگربەست نیشانەی بێ ڕێزیی رژێمی داگیرکەرە بەرانبەر بە نێوەندگیران و گەرەنتیکارانی ڕێککەوتنەکە."
مەحموود مەردەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس هۆشداری دا لەوەی کە هەوڵی حکوومەتە توندڕەوەکەی رژێمی سەهیۆنی بۆ پەسەندکردنی یاسای لەسێدارەدانی دیلە فەلەستینییەکان، هەنگاوێکی نوێیە لە ڕێڕەوی یاسا دڕندانە و کوشندەکانی ئەم ڕژێمە و بە ئاشکرا لەگەڵ بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی دژبەیەکە.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی هێرشە بەرفراوانەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار، گوند و کەمپی فەلەستینی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیان و بەیانیی ئەمڕۆ بڵاو کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی لە نابلوس ٢ فەلەستینی بریندار بوون.